سەرۆكی لیژنەی سەرتاشەكانی سلێمانی: داوای كەمكردنەوەی باج و پارەی تەندروستی دەكەین

بینراوە: (349)

دەرون رزگار سەرۆكی لقی سەندیكای كرێكارانی سلێمانی رایگەیاند، سەرتاشەكان كۆمەڵێك كێشەو گرفتیان هەیە كە لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی لەهەوڵی چارەسەركردنیاندان، نەك ئەوەی چەند سەرتاشێك داوا دەكەن كاتی كاركردنیان بۆ دیاری بكرێت، چونكە كاری سەرتاشی كارێكی ئازادەو دەتوانن خۆیان كەی ویستیان دوكان دابخەن یان بیكەوە. لەلایەن خۆشیەوە فەرهەنگ محەمەد سەرۆكی لیژنەی سەرتاشەكانی سلێمانی وتی: چەند كێشەیەكی سەرەكیان هەیە كە بریتین لە كەمكردنەوەی ئەو پارەیەی كە لە تەندروستی لێیان وەردەگیرێت داوا دەكەن وەك ساڵانی پێشوی لێبكرێتەوە، هەروەها باجیان لەسەر كەمبكرێتەوە. وتیشی: داوا دەكەن دەركردنی مۆڵەت لەڕێی سەندیكاوە بێت و بۆ ماوەی دووساڵ بێت لەگەڵ ئەوەشدا نرخی كارەبا هاوتای ماڵا بكرێت، ئەمانە گرفتی سەرەكیانە نەك كۆمەڵێك گرفتی لاوەكی كە باس دەكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 2,392 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.