سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: دەمانەوێت وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێم زیاتر بێت

بینراوە: (5)

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندوە، شاندی هەرێم سەردانی ئیسپانیای كردوە بەئامانجی ئەنجامدانی دوو كۆڕبەندی ئابوریی لەگەڵ دوو هەرێمی ئەو وڵاتە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، ئاو و پیشەسازی خۆراك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا. محەمەد شوكری وتیشی: دەیانەوێت وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكرێت بەلایەنی كەمەوە پڕۆژەی هاوبەش و پشتگیری لە پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و سود لە ئەزمونی وڵاتی ئیسپانیا وەرگرن. ئاماژەشیكردوە، گفتوگۆی زۆر بەرهەمدار لەگەڵ ئیسپانیا هەبوەو زۆر بابەتی گرنگیش باس كراون، تەنانەت دیدارو كۆبونەوە لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدران و لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە كاری باشیان كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,008 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.