سیروان بارزانی: بەغدا پارەی هەرێم دەخوات

بینراوە: (539)

سیروان بارزانی ڕایگەیاند: : پارتی داوای دیموكراسییه ت و پێكه وه ژیان ده كات، بەڵام ده ستوور بۆ كورد جێبه جێ نه كراوه و عێراقیش پاره ی كوردستان ده خوات و پرۆژه ی پێده كات. ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سیروان بارزانی، ئه ندامی كۆمیته ی ناوه ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: پارتی داوای دیموكراسییه ت و پێكه وه ژیان ده كات، بەڵام ده ستوور بۆ كورد جێبه جێ نه كراوه و عێراقیش پاره ی كوردستان ده خوات و پرۆژه ی پێده كات بۆیە گرنگه دەنگدەرانی لایه نه كانی دیكه ش ده نگ بە پارتی بدەن، بۆ ئه وه ی به به هێزییه وه به ره و جێبه جێكردنی ده ستوور بچین.

جەختی لەوە کردەوە، پارتی نوێنه رایه تیی كوردستان له به غدا ده كات و حزبەکە ئامرازێكه بۆ ئازادبوونی كوردستان. سیروان بارزانی باسی لەوەشکرد، سه ركردایه تیی پارتی ڕۆژێكیش له گه له كه ی دانه بڕاوه .

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، پارتی قه ڵغان و داكۆكیكاری كوردستانه و سازش ناكات، به ڵام به غدا هه وڵ له گه ڵ لایه نه كانی دیكه بۆ سازشكردن ده دات.

لە بارەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیروان بارزانی، ڕایگەیاند: ئه وه ی كابینه ی نۆیه م له و قه یرانه ئابوورییه دا كردوویه تی، موعجیزه یه، له گه ڵ هه موو ئه و ئاسته نگانه ی بۆمان دروست ده كرێن، هێشتاش ئیره ییمان پێ ده برێت. .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.