بینراوە:
(895)
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لە ئانتی پۆتكۆنن باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عیراق كردو لە كۆبونەوەیەكدا جەختیان لە پەرۆشی عیراق كردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاری لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و زانستی بەتایبەتی لە كەرتی نەوت و گاز و وزەی پاك. لە راگەیەنراوێكدا هاتوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لەلایەنی فینلەندی كردوە پشتیوانی عیراق بكات لەلابردنی قەدەغەكردنی ئەوروپی بۆ سەر هێڵی ئاسمانی عیراقی و گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا كە بەسەر عیراقدا سەپێنراوە. لایخۆشیەوە پۆتكۆنن ستایشی هەوڵەكانی سودانی كردوە لە پاراستنی ئاسایش و رۆڵی سەرەكی عیراقی لە ناوچەكەدا بەرزنرخاندوە.












Leave a Reply