سبەینێ موچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

بینراوە: (1.3K)

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەتەوە، رۆژی دووشەممە 6/10 موچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. وەزارەتی دارایی ئاماژەشیكردوە، لە هەمانكاتدا واتە رۆژی دووشەممە موچەی مانگی تەمموزو موچەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2025 ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت كە لەدوای 1/7/2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 3,576 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.