رێكخراوی بەدر هەڕەشەكانی زەیدی رەتدەكاتەوە

بینراوە: (358)

رێكخراوی بەدر لەناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ناڕەزایەتی بەرامبەر هەوڵەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەربڕی بۆ بەكارهێنانی هێز بەمەبەستی داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكان و كۆكردنەوەیان لەدەستی دەوڵەتدا، هۆشداریشیداوە كە ئەم هەوڵەی زەیدی فیتنەی لە دواوەیە. محەمەد ناجی وتەبێژی رێكخراوی بەدر لەڕاگەیەنراوێكدا وتویەتی: رێكخراوەكەیان هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز بۆ لێسەندنەوەی چەكی گروپەكان رەتدەكاتەوە، وروژاندنی پرسی داماڵینی چەك بەو شێوەیە، وڵات بەرەو گرژی و فیتنەی ناوخۆیی دەبات. ئاماژەشیكردوە، ئەو زمانەی هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات بەزاندنی هەموو سنورەكانە، رێگە نادەن نە سەرۆك وەزیران و نە هیچ كەسێكی دیكە بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ گروپەكانی مقاوەمە بكات، چونكە ئەمە دەرگا بۆ ئاژاوەی ناوخۆیی دەكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 216 Today: 2,065 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.