رۆژی پێنجشەممە شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

بینراوە: (1.5K)

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی سێشەممە 19/5 لیستی موچەی مانگی پێنج و راپۆرتی تەراوزی پێداچونەوە ئامادەكراوەو رۆژی چوارشەممە لە بەغدا رادەستی وەزارەتی دارایی عیراقی فیدڕاڵ كراوە. سەرچاوەكە باسی لەوەشكردوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24یش راپۆرتی رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ لەم چەند رۆژەدا دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و پڕۆسەی كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتیش بەردەوام دەبێت، بەڵام رەنگە دابەشكردنی موچە پێش هاتنی جەژنی قوربان نەبێت بەڵكو بكەوێتە دوای جەژن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 154 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.