رۆژی پێنجشەممە تاقیكردنەوەكانی بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەكات

بینراوە: (1.0K)

سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامادەكارییەكانیان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی كۆتایی هاتوەو رۆژی پێنجشەممە 14/5 دەستپێدەكات. بریكاری وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی: تاقیكردنەوەكان بەبەشداری نزیكەی 135 هەزار قوتابی دەستپێدەكات بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری تەواو كراوەو هەمو پێداویستییەك بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان و گواستنەوەی پرسیارەكان دابینكراوە، 90 فەرمانبەریشیان لە گواستنەوەی پرسیارەكاندا بەشداری دەكەن. سەیوان عەلی باسیلەوەشكردوە، بۆ سەرجەم هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان كارەبای بەردەوام و فێنككەرەوە دابینكراوە بۆئەوەی قوتابیان لە كەشێكی هێمن و ئارام تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 135 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.