بینراوە:
(1.6K)
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە، بەهۆی روداوێكی سەختی هاتوچۆوە لەسەر رێگای گوندی قورەگۆ لە سنوری راپەڕین 7 هاوڵاتی بونەتە قوربانیی. بڵاویشیكردوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری تۆیۆتا كامری بوەو روداوەكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەوە بوە، لە ئەنجامیشدا 7 كەس بونەتە قوربانیی كە چواریان گیانیان لەدەستداوەو ئەوانەی دیكەش بریندار بون. باسی لەوەشكردوە، لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە روداوەكە دەستپێكردوەو هۆكارەكەشی تیژڕەوی بوە.












Leave a Reply