دەیان رێكخراوی مافی مرۆڤ: ئێران هەنگاوی ناوە بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی

بینراوە: (1.1K)

85 رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد سەبارەت بە زیادبونی پێشێلكارییەەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو تیایدا رایانگەیاندوە، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ئەشكەنجەدانی دەستگیراوان و لەسێدارەدانیان و سەركوتكردنیان هەنگاوی ناوە بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی كە كاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها كەس هەیەو لە دادپەروەری بێبەش بون. ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی و یاسایی لەئەستۆدایە بۆ بەهێزكردنی زمانێكی توندتر بۆ ئێران، پێویستە نەتەوە یەكگرتوەكان هەمو دەسەڵاتەكانی بەكار بهێنێت بۆ بەهێزكردنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردن لە دامەزراوەكان، هەروەها كەیسی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤی ئێران رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 61 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.