محمد عوزێر احمد
دەرئەنجامەکانی نەبوونی سەروەری یاسا….
ئەگەر یاسا بۆ بوونی کۆمەڵگە پێویست بێت ئەوە بۆ پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵگەش پێویستە،
مەبەست لە سەروەری یاسا: بریتیە لەوەی کە هەموو کەس و دامەزراوە و قەوارە گشتی و تایبەتیەکان بە خودی حکومەت یان دەوڵەتیشەوە لەژێر موحاسبەی یاسایەکاندابن ، وە نابێت هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە بێت تەنانەت پاشا و سەرۆکی هەڵبژێردراوی وەڵاتیش. هەمیشە کە باسی سەروەری یاسا دەکرێت دەگوترێت هەموو خەڵکی وڵات لە دەستەڵاتداران و میلەت هەر هەموویان دەبێ لە ژێر حوکمی یاسا دابن، بەڵام ڵەگەڵ ئەوەشدا سەروەری یاسا بە پلەی یەکەم مەبەست پێی پابەندبوونی دەستەڵاتدارانە بە یاسا .
دەرئەنجامەکانی نەبوونی سەروەری یاسا :
1-نەبوونی سەروەری یاسا نەبوونی دیموکراسیە چونکە سەروەری یاسا ڕێرەوی دیموکراسیە ئەمەش وادەکات کە دیموکراسی لە وڵات بە تەواوی پەکی بکەوێت یان بە سەقەتی بەڕێوەبچێت وەک ئەوەی هەرنەبێت.
2-نەبوونی سەرەوەری یاسا نایەکسانی لە ناو میلەت و کۆمەلگا بەرپا دەکات.
3-نەبوونی سەروەری یاسا لە وڵاتێکدا ئە وڵاتە دەبێتە گۆرەپانێکی فرەوانی گەندەڵی لەسەر هەموو ئاستەکاندا. چونکە یەکەم گەندەڵی لە وڵات لە شکاندنی یاساێک دەست پێدەکات.
4-ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت ژیان لەو وڵات دا دەبێتە ژیانی ناو دارستانەکان، گەورە بچوک دەخوات و بەهێز بێهێز وەلا دەنێت و بەسەری زاڵ دەبێت ئەمەش وادەکات شیرازەی میلەت تێکبچێت و دووربەرەکی دروست دەکات لە نێوان ئەوانەی سوودمەند دەبن لە شکاندنی یاسا و ئەوانەی زەرەرمەندەبن لەو شکاندنەی یاسادا.
5-نەبوونی سەروەری یاسا لە وڵاتدا دەبێتە مایەی بەرپابوونی فەوزا و شڵە ژانی سەرتاپای ژیانی میلەت لە هەموو ڕووێکەوە.
لە کوتایدا ئەگەر بەکورتی بڵێین یاسا سەروەرنەبێ، ئەوەی خراپ و مەترسیدارە تووشی وڵات دەبێت ئەمەش یەکەمجار بەسەر میلەتدا دەهێت و زیاتر دەبێت و پاشان خودی ئەو حوکمڕان و دەستەڵاتدارانەش دەگرێتەوە کە سەروەری یاسایان بە زاندووە.
وە هەروەها ئەگەر یاسا سەروەربێت واتە هەمووان لە بەرامبەر یاسا وەک یەک بن یاسا لەسەر هەمووان جێبەجێبکرێت ، ئەمەش کلیلی پێشکەوتنی هەموو گەل و وڵاتێکە.
















Leave a Reply