باران غەفار أحمد
دەنگ دان و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە چەندساڵەی ڕابردووی حوکمی پارتی و یەکێتی چەن لێکەوتێکی هەبووە :
دەوڵەمەندکردنی ئەو دەموو چاوە نوێیانەی کە بە خەڵکیان دەناسێنن بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن لەڕێگەی حیزبەکانیانەوە کە پێی دەوترێت کاندید بەبێ هەبوونی هیچ سودێکی ئەو کاندیدانە بۆ خەڵک و تەنها سودیان بۆ حزبەکانیان هەیە
زیاتر زەوت کردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین ، واتە هەموو ساڵێک لە کاتی دەنگدان هەر یەکە لایەنەکان ئەگەر بزانن دەنگی کەم دهێنن دەست دەکەن بە ساختەکردن و سوتاندنی دەنگی خەڵک لەپێناو ململانێی بەرژەوندیەکانیان بۆ ئەوەی یەکێکیان سەرکەوت و بێ بەسەر ئەوی تریان
هەموو جارێک سەرەڕای ئەنجامدانی دەنگ دان و هەڵبژاردن کەچی هەمان سیاسه ت و هەمان پڕۆژە و بەڕێوەبردنی ساڵانی ڕابردوویان هەیە بەبێ هەبوونی هیچ گۆڕانکاریەک لە باش کردنی ژیان خەڵک و بەبێ هەبوونی هیچ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ باشکردنی سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، ئەمەش وەک ئەوە وایە کە هەڵبژاردن نەکرابێ تەنها خۆیان بەرەو پێش بردووە نەوەک کۆمەڵگەو ژیانی خەڵک
زیاتر خراپ بوونی دۆخی خەڵک لەسەر هەمان
ڕيتمی حوکم کردنی ساڵانی پێشوویان لەڕووی هەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان کەرتی تەندروستی و کەرتی ژینگە
و نەدانی موچەی خەڵک هەموو مانگێک لە کاتی خۆی لە
ساڵی ٢٠١٣ەوە
ئەم لێکەوتە خراپانە ئەنجامی دەرچوونی ئەو دوو حزبە دەسەڵاتەن لە دەنگدان و هبژاردنەکان ، کەوا بەداخەوە ئەمەش بەڵگەیە لەسەرەوەی هەڵبژادن لە هەرێمی کوردستان جگە لە دەوڵەمەندکردن و باشتر کردنی دۆخی حزبەکان هیچیکە نیە سەرەڕای هەبوونی زەوتکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین بە گرتن و زیندانی کردنی خەڵکی ناڕازی و ڕۆژنامەس و خەڵکانێک کە داوای مافی خۆیان دەکەن .
















Leave a Reply