دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: رێگە نادرێت سەردانی ئارام قادر بكەین

بینراوە: (1.3K)

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سكاڵایەك تۆمار كرا سەبارەت بە دەستگیركردنی ئارام قادر كە باری تەندروستی ناجێگیرە، بۆ ئەو مەبەستە دەستەكەیان بەنوسراوی فەرمی داوای لەهێزێكی ئەمنی لەسلێمانی كرد رێگە بدرێت دەستەكەیان سەردان بكات بۆ ئاگاداربون لەڕەوشی تەندروستی و شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵیدا، بەڵام تائێستا رێگەیان نەداوە شاندی دەستە سەردانی ئارام قادر بكات. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە، بەپێی یاسا مافی بەدواداچونیان هەیە بۆ سەردانیكردنی چاكسازییەكان و بەندیخانەكان و بەدواداچونی رەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی لەهەرێمی كوردستان، ئەم رێگریكردنەش پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ و یاسا كارپێكراوەكانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 2,778 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.