دەستپاكی عێراق: كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركرا

بینراوە: (2)

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، كارمەندێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیان لە شاری بەغدا دەستگیركردووە، بە شێوەیەكی مەیدانی و لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییەكدا گیراوە. فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەغدا چوونەتە لقی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و زانیارییە شارستانییەكانی شەقامی رەشید، لەوێ توانراوە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە سەلمێندراوی دەستگیر بكرێت، كە بڕی 1800 دۆلاری لە هاووڵاتییەك وەرگرتووە ئەمەش لە بەرامبەر پێشێلكردنی ئەركە وەزیفییەكانی و راییكردنی كارێكی نایاسایی. لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە دۆسێیەكانی دەستپاكی، بڕیاری دەستبەسەركردنی تۆمەتبارەكەی داوە بەگوێرەی بڕیاری 160ـی ساڵی 1983ـی هەمواركراو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.