دەزگای ئاسایشی عیراق: زیاتر لە یەك هەزار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون

بینراوە: (1.6K)

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ئاماری ساڵی 2025ی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەچەندین ئۆپراسیۆنی سەركەوتودا لەچوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان توانیویانە لەو ساڵەدا 392 كەس بە تۆمەتی تیرۆرو 736 تۆمەتباری تر بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن. دەزگاكە راشیگەیاندوە، هەر لەو ساڵەدا یەك هەزارو 294 تۆمەتباری زەوتكردنی زەوی و هەڕەشەكردن لەخاوەن زەوییەكان دەستگیر كراون و سەدان كەسیش كە تۆمەتباربون بە تاوانی جیاجیا لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا خراونەتە ناو زیندانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.