دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دادەمەزرێن

بینراوە: (879)

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكی و تەكنیكییەكان بۆ ساڵی 2022 – 2023 لە سەرجەم پاریزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابمەزرێنن. وەزارەتی تەندروستی عێراق بە گوێرەی نوسراوێك كە بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە، دەرچوانی كۆلێژی بەشی پزیشكی ددان و دەرمانسازی و هەروەها دەرچوانی شیكاری نەخۆشییەكانی پەیمانگا تەكنیكییەكان بۆ ساڵی 2022 بۆ 2023 دادەمەزرێنن. ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هەروەها، بە پێی پێویستی دامەزراوەكان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی سەرجەمیان دادەمەزرێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 205 Today: 659 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.