دەروازەكانی ئێران بەڕوی هەرێمی كوردستاندا دەكرێنەوە

بینراوە: (8)

یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، چەند رۆژێك دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئەمریكاو ئیسرائیل دەروازەكانی كۆماری ئیسلامی بەڕوی هەرێمدا داخران تەنها دەروازەی باشماخ بەكراوەیی مایەوە، ئەوانەی داخرابون ئێستا دەكرێنەوە. یەكێتی هاوردەو ناردنكاران راشیگەیاندوە، لەئێستادا دەروازەی باشماخ رۆژانە 500 بارهەڵگر دێتە ناوەوە لە باری ترانزێت و كاڵای ئێرانی رۆژانە لە زیادبوندایە، بارەكانی ئێرانیش زۆربەی خواردەمەنین پێكهاتون لە سەوزەو میوەو شیرەمەنی و خواردنەوەكان و چەندین كاڵای تر كە پێش گرژییەكان داخڵ دەبون. ئاماژەشیكردوە، چاوەڕین لەڕۆژانی داهاتودا دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانیش بكرێنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.