(دەبێت هاولاتیان ئەمجارە بزانێت دەنگی بۆ كێیە و كێ دەكاتە نوێنەری خۆی!)

بینراوە: (1.6K)

داریان سامان

‎هەر سیستەمێکى هەڵبژاردن کە لە سەر بنەمایەکى دادپەروەرانە

 دانەڕێژرابێت هاوسەنگی لەنێوان نوێنەرایەتی لە رێژەی دەنگ کورسی نەکات ، حزب و گروپەکان ناچاردەبن لە دەرەوەى سیستەمى سیاسیدا کار بکەن، ئەمەش سەر دەکێشێت بۆ شێواویی باردۆخی سیاسی ونائارامی ، و پەنا بردن بۆشێوازى نا دیموکراسی وتەنانەت پەنا بۆ توندو تیژیش دەبەن

‎لەڕابردودا هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانمان بەچاوی 

خۆمان بینی ، ئەمان زانی بێجگە لە پارتی و یەکێتی کەسی تر نییە ببێتە هیزی یەکەم و دووەم ،وەنەبێ لەبەر ئەوەبێ کە پارتێکی سەر راست و دادگەرو چاکەخواز بن بۆ خەڵکی بەش مەینەت و بێلانە کوششیان کردبێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەزەبری هێزی کوتەک و مادە ماونەتەوە،لەزوڵم و ستەم و گوشتن و گرتن و بەندکردن و نادادی و دزی و لێبڕینی قوتی خەڵک و دەرکردنی یاسای سەقەت پێچەوانە بەکلتوری و دین و داب و نەرینی خەڵکی کوردستان پێشەنگ بوون، وەزیاتر لەبەرژەوەندی مانەوەو دەوڵەمەند کرنی بنەماڵەو کۆیلەکانی دەوروبەری خۆیان هەوڵیان داوە دژی میلەت و چەوساندنەوەی و دژی دیموکراتی هەنگاویان ناوە 

‎هەر لەدوای ئەوەی پارتی و یەکێتی کەوتونەتە ژێر دەسەڵاتی 

بنەماڵەییی تاکو ئێستا تەنها بەرژەوەندی تایبەتی و کۆخایەتییان هەڵبژاردوە ، ئەوەندەی بەرامبەر گەل وەستاونەتەوە ، چارکێکی ئەوە بەرامبەر دوژمنانی گەل نەوەستاونەتەوە و بگرە هەموو کات پشت و پەناو یەک ڕیز بوون  لەگەڵ دوژمنانی کورد .

بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان هۆشیارانە تر بیر لەچارەنوسی ئایندەی بکاتەوە ، دەبێت ئەمجارە بزانێت دەنگی بۆ کێیەو کێ دەکاتە نوێنەری خۆی ، وەدەبێت بەدەنگی تۆڵە لەو کەس و لایەنانە بکاتەوە کەچەندین ساڵە وەک مێشولە خوێنی میلەت دەمژن و لەسایەی دەسەڵاتێکی فاشیلدا خۆیان و نەوەکانیان بەپارەی دزراوی موڵکی گەل هایلایڤ شاهانە لەکۆشک و ڤێلاکاندا دەژین و دەحەوێنەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 980 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.