خەبات کوردە
بۆ جاری دووەم لە مانگێکدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە لێدانێکی جەرگ بڕ ئەردۆگانی دا بە زەویدا .!
جاری پێشوو لە سەروبەندی کۆبونەوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کاتێ کە ئەردۆگان دەیویست ، بە بەهای دەیان ملیار دۆلار و بە قەرزێکی درێژ خایەن سەدان فڕۆکەی نەفەر هەڵگر و دەیان فڕۆکەی جەنگی و کەرستەی یەدەگی فڕۆکەی جەنگی تڕەمپ ڕازی بکات و ڕووی خۆی سپی بکاتەوە ، لە پڕ دۆناڵد لە بەر چاوی هەموو جیهان ڕایگەیاند کە ئەردۆگان دەستێکی باڵای هەیە لە تەزویر و فڕوفێڵ کردن لە هەڵبژاردنەکاندا .
لێرە خێرا ئەردۆگان دۆش داما و بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە ئەنقەرە و هەر لە ناو فڕۆکەکەیەوە کەوتە هێرش کردن بۆ سەر ئیسڕائیل و ناتانیاهۆ و هەوڵێکی زۆریدا شەڕێکی گەورە لە سوریا ڕوبدا و کۆمەڵ کوژیەک لە هەر دوو گەڕەکی کورد نشینی شاری حەڵەب بقەومێنێ .
گەڕی دووەمی شکاندنی ئەردۆگان لە ڕۆژی ئیمزاکردنی ڕاوەستانی شەڕی غەززە بوو ( واتا دوێنێ ) کە لە هاوینەهەواری بەناوبانگی شەڕمولشێخی میسڕ بە ئامادە بوونی چەندین سەرۆکی وڵاتان ئیمزا کرا .
بەڵێ تڕەمپ هەر لە سەرەتای گەشتەکەیەوە و هەتا وتارەکەی کە لە ناو کەنیسەتی ئیسڕائیل و هەتا کاتی ئیمزا کردنی پڕۆتۆکۆلەکەش هەر بە شان و باڵی ئەردۆگانی هەڵدەدا و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕی بە ئامادە بوونی ئەردۆگان ، هەتا ئەو چرکە ساتەی کە ئەردۆگان ئیمزایەکەی کرد .
تڕەمپ لە سەر و بەندی گەڕانەوەی بەرەو ئەمەریکا ڕایگەیاند کە زۆر دڵخۆشە ئەمڕۆ هەموو لایەک ئیمزایان کرد و کۆتایی بەشەڕی دوو ساڵەی غەززە هات و ئەردۆگانیش یەکێک بوو لە ئامادەبوان و ئیمزای لە سەر ڕاگرتنی شەڕەکە کرد ، چونکە ئەردۆگان یەکێک لەو سەرکردانە بووە بۆ هۆکاری بە کوشت دانی زیاتر لە ٦٠ هەزار خەڵکی سڤیلی غەززە و کاولکردنی لە سەدا ۸٠ ی کەرتەکە .
دوای ئەو لێدوانە توندەی تڕەمپ دوور نیە جارێکی کە ئەردۆگان جورئەتی ئەوە بکات کە ڕووبەڕ لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هیچی تر چاوپێکەوتن ئەنجام بدا ئەگەر کەرامەتی هەبێ .
ئەو شێوازی مەدح و پیاهەڵدان و داڕوخانەی کە تڕەمپ ئاماژەی پێدا دەربارەی ئەردۆگان وەکو ناتانیاهۆ دەڵێ : حەقە بە هەر شێوازێک بێت لێپرسینەوە لە گەڵ تورکیا و بە تایبەتیش لە گەڵ ئەردۆگان بکرێ ، کە چۆن و بە چ شێوازێک توانیان زیاتر لە ٦٥ هەزار ئیسلامی ئیخوانی توندڕەو ، لە سەرانسەری جیهان کۆبکەنەوە و ڕێگری نەکەن بە ئازادی لە ڕێی فڕۆکەخانەکانی تورکیا بگەنە سەر سنورەکانی سوریا ، یان هەر لە ناو تورکیا دەیان سەربازگەیان بۆ بکەنەوە و باشترین ڕاهێنانیان پێبکەن لە سەر جۆرەها چەک و تەقەمەنی و لە کۆتاییدا ئاودیوی خاکی سوریایان بکەن بۆ کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و کاولکردنی وڵاتەکە .
ئەردۆگان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی بەهاری عەڕەبی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەی داعش و لە باوەش گرتنی تەواوی گروپە ئیخوانیە توندڕەوەکانی جیهان ، دەستێکی باڵای هەبووە و هەموو کات وا خۆی پێشانداوە کە سەرۆکی هەموو ئومەتی ئیسلام و ئیخوانەکانی جیهانە .
شایانی باسە دۆناڵد تڕەمپ چەند ڕۆژێک پش ئیمزا کردنی ڕاگرتنی شەڕی غەززە ، بانگەوازی بۆ سەرۆکی ئێران دەکرد و بانگێشت نامەی بۆ نارد و هیوای دەخواست کە ئەویش ئامادەی دانیشتنەکە بێ و لە کاتی گەیشتنی بە ناوچەکەش و لە ناو کەنیسەتی ئیسڕائیلیش هەر دەیگوت خۆزگە سەرۆکی ئێرانیش ئامادە دەبوو ، یان دەیگووت ئەوە ئێرانیش ڕازی بووە کە لە سەر یەک مێز دانیشتن لە گەڵمان ئەنجامبدا و لە گەڵ ئەمەریکا ڕێکبکەوێ .
بەڵام دیارە ئێرانیەکان دەیازانی کە چ گورزێکی جەرگبڕیان بەر کەوتوە و تا ئێستاش بە برین و ئازارەکانیەوە دەناڵێنن و نەیاندەویست سەر لەنوێ تڕەمپ برینەکانیان بکولێنێتەوە و دورە پەرێز خۆیان ڕاگرت و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە .
خەڵکی تا ئێستا تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە نازانن ، بە تایبەتیش خاڵە نهێنیەکانی ناو ئیمزاکردنی پڕۆتۆکۆلی ڕاوەستانی شەڕەکە بە تەواوی ، چونکە تا ئێستا بە تەواوی ئاشکرا نەبوون ، بە تایبەتیش ئەو بەندانەی کە قابیلی ئاشکرا کردن نین .
بەڵام لە ناو ئەو هەموو سەرۆک و نوێنەری ئەو وڵاتانە ، حەقە خەڵکی بپرسن بۆ هەر قەتەر و تورکیا
و میسڕ لە دەوڵەتانی ناوچەکە ئیمزای ڕاوەستانی شەڕەکەیان کرد . !
ئایا هەر لە بەر ئەوە بووە کە دەستێکی باڵایان هەبووە لە کاتی گفتوگۆیەکاندا یان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە لە گەڵ حەماس و یارمەتیدەری سەرەکی هەڵگیرسانی شەڕەکە بوون .؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەش بەهاری ڕابردوتان لە بیر نەچێت کاتێک ابو محەمەد جۆلانی تیرۆرستیان بردە ڕیازی پایتەختی سعودیە و بە ئامادە بونی محەمەد بن سەلمان ، کامیڕای ڕاستەوخۆیان بۆ ئەردۆگان کردەوە و یەک کۆڵ وەڕەقەیان بە جۆلانی ئیمزا کرد .!












Leave a Reply