دوو ڕۆژنامەی ئەمریکی ئاگاداری پلانی دەستگیرکردنی مادورۆ بوون

بینراوە: (813)

هەردوو ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریکی “نیویۆرک تایمز” و “واشنتن پۆست” پێشوەختە زانیارییان هەبووە لەسەر ئەوەی ئەمریکا بە نیازی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی نهێنییە بۆ سەر ڤەنزوێلا، بەڵام بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان دواخستووە.

بەپێی گوتەی دوو سەرچاوە کە ئاگاداری پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی ئەمریکا و ئەم دەزگا میدیاییانەن، بە میدیای وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە: بڵاونەکردنەوەی هەواڵەکە لەبەر پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمریکا بووە و هەروەها بۆ ئەوە بووە تاوەکوو هێرشەکە دووچاری مەترسی نەبێتەوە.

بڕیاری “نیویۆرک تایمز” و “واشنتن پۆست” بۆ پاراستنی نهێنییەکانی دەوڵەت، وەک پابەندییەک بە نەریتە مێژووییەکانی ڕۆژنامەگەریی ئەمریکی دادەنرێت.

ئەم هەماهەنگییەش لە کاتێکدایە کە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا و میدیا گەورەکان لەوپەڕی گرژیدایە، بەڵام میدیاکان لەبەر بەرژەوەندیی وڵات زانیارییەکەیان لای خۆیان پاراستووە و نەیاندرکاندووە، چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی نیشتمانییەوە هەبووە.

دوای 12 ساڵ ناکۆکی و چەند مانگێک لە هەڕەشە و گرژیی تووندی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، ڕۆژی شەممە 3-1-2026، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڤەنزوێلا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی وڵاتەکە و هاوسەرەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیر کرد، ئێستا براونەتە نیویۆرک و بڕیارە “بەتۆمەتی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر و چەک” بۆ ئەو وڵاتە دادگایی بکرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 3,405 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.