دوو دەرۆزەكەر دوای دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتون دەستگیر كران

بینراوە: (1.1K)

بەڕێوەبەراتیەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لەبنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لەماڵەكەیدا لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەكانیان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردو سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەكەدا. پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، تۆمەتباران كە پیشەیان دەرۆزەكارە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەیان بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 279 Today: 2,005 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.