دوای كۆتایی ئەم مانگە موچە بە كاش دابەش ناكرێت

بینراوە: (2)

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پڕۆژەی هەژماری من، پێویستە سەرجەم موچەخۆران پێش بەرواری 31/8 كارتەكانیان وەرگرتبێتەوە، چونكە دوای ئەوە چیتر بە كاش موچە دابەش ناكرێت، هاوكات فەرمانبەران و خانەنشینان دەتوانن لەڕێگەی كورتەنامە (SMS)، ڤایبەر، واتس ئاپ، یان لە كاتی وەرگرتنی موچەی ئەمجارەیان لە رێگەی بانكەكانەوە، بزانن كە ئایا كارتە بانكییەكەیان ئامادەیە یان نا. بەگوێرەی ئامارەكانی پڕۆژەی هەژماری من، پرۆسەكە لەقۆناغی كۆتاییدایەو تاوەكو ئێستا 96%ی موچەخۆرانی كەرتی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا لە بانكەكاندا تۆمار كراون بەجۆرێك پارێزگای هەولێر 99%، پارێزگای دهۆك 99%و پارێزگای سلێمانیش 92%ی موچەخۆران خۆیان تۆمار كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 240 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.