داوا لە كاندیدو لایەنەكان دەكرێت پۆستەرەكانی بانگەشە لێبكەنەوە

بینراوە: (1.0K)

زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە: بەپێی بەدواداچونەكانیان ژمارەیەكی زۆر كەم ریكلام و پۆستەری كاندیدو حزب و لایەنەكان لە شەقامەكانی سلێمانی و قەزاو ناحییەكان دەبینرێن و لە چەند رۆژی داهاتودا بە فەرمی داوایان لێدەكەن لێیان بكەنەوە. وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە سایتی فەرمی یەكێتی وتوە، دەبێت دوای مانگێك بەسەر هەڵبژاردندا سەرجەم كاندیدو حزب و لایەنەكان ئەو ریكلام و پۆستەرانەی لە ماوەی بانگەشەدا هەڵیدەواسن لایبەرن، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی كەم ریكلام و پۆستەری بانگەشە لانەبراون و سەرۆكایەتی شارەوانیش وەك ئەركی خۆی ئاگاداریان دەكاتەوە كە لایبەرن، هەر كاندیدو حزبێك لاینەبات لیژنەیەك بۆ كۆكردنەوەی پێكدەهێنن و تێچووی لێكردنەوەكانیان لێوەردەگرنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 3,553 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.