ئاماری سێ ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ئاشکراکرا و داهاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیار دینار، هاوکات فێستیڤاڵەکە زیاتر لە ٤١٩ هەزار گەشتیاری بەخۆیەوە بینیوە. ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و گەشتوگوزار، ئاماری فرۆشتن و ژمارەی سەردانی گەشتیارانیان بۆ یازدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ڕاگەیاند. بەپێی وتەى بەرپرسانی پارێزگاکە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی فێستیڤاڵەکەدا بایی ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن دینار بەرهەمی کشتوکاڵی و خواردن فرۆشراوە، کە ئەمەش وایکردووە داهاتەکەی نزیک بێتەوە لە دوو ملیار دینار. ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم داهاتە کۆی فرۆشتنی خواردن و پێداویستی و هەموو جۆرە بەربومەکانی ناو فێستیڤاڵەکەیە. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ژمارەی سەردانیکەران و گەشتیارانی فێستیڤاڵەکە گەیشتووەتە ٤١٩ هەزار و ٧٠٠ گەشتیار و سەردانیکەر کە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی سنووری پارێزگاکەشیان کردووە.
داهاتی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە نزیکەی دوو ملیار دینار بووە

بینراوە:
(1.1K)











Leave a Reply