راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابوری دەڵێت، داهاتی رۆژانەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان نزیكەی 15 ملیۆن دۆلارە. مەزهەر محەمەد راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، ئەو رێككەوتنەی لە بواری نەوت لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق ئەنجامدراوە هەنگاوێكی زۆر گرنگە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق چارەسەر بكرێن، ئەو كێشانەی داراییانەشی كە هەن دوای ئەو هەنگاوە چارەسەر دەكرێن. مەزهەر محەمەد بە سایتی فەرمی پارتی وتوە، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت، داهاتەكەی 13 بۆ 15 ملیۆن دۆلارە مانگانەش دەكاتە 500 ملیۆن دۆلار ئەمەش سودێكی زۆری دەبێت بۆ بودجەی گشتی عیراق و كەلێنێكی زۆر باش پڕدەكاتەوە وادەكات بەپێی رێككەوتنەكە ئەو كێشانەی هەن چارەسەر بكرێن بەتایبەت بودجەو موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
“داهاتی رۆژانەی نەوتی هەرێم نزیكەی 15 ملیۆن دۆلارە”

بینراوە:
(88)
Leave a Reply