دابەشكردنی موچە دەستیپێكرد و ئەمڕۆش بەشێكی زۆری دەستە و وەزارەتەكان موچە وەردەگرن

بینراوە: (890)

ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە دەستی پێكرد و بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەریمی كوردستان، بەشێكی زۆر لە دەستە و وەزارەتەكان لەمڕۆدا موچە وەردەگرن. بەگوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانیی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، و كەسوكاری شەهیدان و ئانفاولكراوان موچە وەردەگرن. هاوكات، موچەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی، پەروەردە و دارایی و ئابورییش دابەشدەكرێت. هەروەها، هەریەك لە دەستەكانی دەستپاكیی و وەبەرهێنان، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵا و دیوانەكانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤیش هەر ئەمرۆ موچە وەردەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 4,401 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.