خۆپیشاندان ڕەوەندى کوردى لە بەریتانیا بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی و ئومێد بەڕۆشکی

بینراوە: (20.8K)

ڕێکخراوی داکۆک: درێژکردنەوەی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان وچالاکوانان ئیدانە دەکات

 ڕێکخراوی داکۆک لە وڵاتی بەریتانیا خۆپیشاندانی بەرفراوانی لە حەوت شاری سەرەکی ئەم وڵاتە ڕێکخست بۆ ئیدانەکردنى درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی دوو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد شێروان شێروانی و ئومێد بەڕۆشکی.

خۆپیشاندەرانی کورد لە شارەکانی لەندەن، بیرمینگهام، نیوکاسڵ، گلاسگۆ، کاردیف، مانچستەر و لیدز کۆبوونەوە بۆ داواکردنی ئازادکردنی هەرچی زووی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە.

سەرەکیترین خاڵەکانی بەیاننامەکە:

لە بەیاننامە فەرمیەکەیدا کە لە ڕێکەوتی ٥/٨/٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە، ڕێکخراوی داکۆک ڕایگەیاند:

  • درێژکردنەوەی زیندانیکردن: دوای ئەوەی چاوەڕێدەکرا لە ڕێکەوتی ٩/٨/٢٠٢٥ شێروان شێروانی و ئومێد بەڕۆشکی ئازاد بکرێن، هەواڵی درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنیان تەواوى هاوڵاتیانى کوردستان و ڕەوەندى کوردى لە دەرەوەى ووڵات پێشبینى کراوو بوو لەلایەن حیزبى دەسەڵاتەوە .
  • سیناریۆی دەستەمۆکردن: ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم درێژکردنەوەیە بەشێک لە سیناریۆیەکی تایبەتە بۆ دەستەمۆکردن و پاشگەزکردنەوەی ئەم کەسایەتیانە لە پشتگیریکردنی زوڵملێکراوان تەواووى ئەو داواکاریانەى هەیانبووە لە ڕابردوودا.
  • بێدەنگی لەبەرامبەر ناڕەزایەتی: بەپێی بەیاننامەکە، دەسەڵاتداران گوێیان بە هیچ ناڕەزایەتیەکی مەدەنیانە نەداوە و بەشێوەیەکی “خەمسارد و ترسناک” ئەجێنداکانی خۆیان جێبەجێکردووە.

داواکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی:

ڕێکخراوی داکۆک داوای لە ڕێکخراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە و لایەنە پەیوەستدارەکان کردووە کە:

  • بەجددی و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە کاربکەن بۆ دروستکردنى فشار لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان.
  • کۆتایی بەم جۆرە سیناریۆ “بێمانایانە” بهێنرێت
  • پشتگیری لە ئازادکردنی هەرچی زووی ئەم دوو کەسایەتیە بکەن

ئەم خۆپیشاندانانە وەک بەشێک لە کۆششە بەردەوامەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە لە وڵاتى بەریتانیا و ڕێکخراوى ناوبراو  دێتە ئەژمار بۆ دەرخستنى  پێشێلکاریە بەردەوامانەى بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانن دەکرێت.

جێگەى باسە مایکى  بنکۆڵ لە شارەکانى مانچستەر و کاردیف , بێرمینگهام , لە نێو چالاکیەکەدا لێدوانى لە بەشداربوان چالاکیەکە وەرگرت .

شارى کاردیف

شارى بێرمینگهام

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.