خۆزگە یەکێتی سۆشیال دیموکراتبا!

بینراوە: (6.5K)

سەرخێڵ محمد

سۆشیال دیموکراتی ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە؛ باوەڕی بە هێزی بە دادپەروەری دەوڵەت و خۆشگوزارانی تاک لە چوارچێوەی دادی کۆمەڵایەتی دا هەیە!
پێوایە دەبێت حکومەت ڕۆڵی هەبێت لە چالاکییە ئابوورییەکان، بە مەبەستی گەیشتن بە دادی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی تاکی کۆمەڵگا، خەبات بۆ سیستمێکی دادپەروەرانە دەکات، لە حوکمڕانی و بەڕێوەبردندا..
باوەڕی بە کۆکردنەوەی داهاتی نیشتیمانی و دابەشکردنەوەی هەیە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە!

لە سۆشیال دیمکرات، نابێت حیزب چەکداری هەبێت! دەستێوەردانی دادگا بکات! ماڵی گشتی ببات و زەوی و خاڵی سنوری بەدەست بێت و لە هەموو پرۆژەیەکی بازرگانیدا هاوبەش بێت و قۆرخکاری بکات و بازگەی بۆ سەرانە بەدەستەوە بێت!
نابێت حیزب جێگرەوەی حکومەت بێت…… هتد
سۆشیال دیموکراتی، کارو ئامانجی بۆ: دادپەوەری لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیکردنی دادپەرورانەو، ئازادی، و یەکسانی، هاوکاری و کاری پێکەوەییە، پێکەوە ژیان لە نێو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا..

خۆزگە یەکێتی سۆسیال دیمکراتبا! بەڵام هەرچی ورددەبمەوە هیچ خاڵێکی بنەما فکرییەکانی سۆشیال دیمکرات لە (٣٤ ساڵ) ی ڕابردوی حوکمکردنی یەکێتی نابینم.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 1,215 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.