پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، وەك نەریتێكی ساڵانەی مرۆیی و كۆمەڵایەتی و لە پێناو قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، جەژنەپیرۆزەو دابەشكردنی دیاری بەسەر منداڵانی خانەی نەوجەوانان و بەساڵاچووانی ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر بەڕێورەسمێكی تایبەت كە لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان رێكخرابو بەڕێوەچو. ئاماژ بەوەشكراوە، لە رێوڕەسمەكەدا ئامادەبوان نانی بەیانی جەژنیان لەگەڵ بەساڵاچوان و منداڵانی خانەی نەوجەوانان خواردوەو پاشان چەند چالاكیەكی هونەری جۆراوجۆری گۆرانی و مۆسیقا پێشكەشكراوە، دواتر پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی كە ئامانجی ئەوان لەم بەسەركردنەوەیەدا گەیاندنی ی خۆشەویستی و پشتگیرییە بۆ ئەم ئازیزانە تاوەكو لەم رۆژە پیرۆزەدا هەست بە تەنیایی نەكەن. لەكۆتایی رێوڕەسمەكەشدا خەڵات و جەژنانە بەسەر سەرجەم منداڵان و بەساڵاچوانی هەردو خانەكەدا دابەشكرا كە بوە مایەی خۆشحاڵی بۆیان.
خوانی جەژن و چالاكی بۆ منداڵانی خانەی نەوجەوانان و بەساڵاچوانی هەولێر بەڕێوەدەچێت

بینراوە:
(895)












Leave a Reply