خامنەیی داوایەك لە بەرپرسانی وڵاتەكەی دەكات

بینراوە: (992)

بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەێكدا رایگەیاند، ئێستا خەڵكی ئێران لە قۆناغێكی مێژویی تایبەتدایە لە بەرامبەر دوو سوپای گەورەی جیهانیدا دەجەنگێت، ئەم دۆخەش ئەركی سەرشانی سەرجەم بەرپرسانی وڵات قورستر دەكات. خامنەیی ئاماژەی بەوەكردوە، پێویستە یەكگرتویی نێوان خەڵك و دەسەڵات بپارێزرێت و داوا لە بەرپرسانی وڵات دەكات لە رێگەی زیادكردنی خزمەتگوزاریی بەردەوامەوە چارەسەركردنی كێشەو دڵەڕاوكێی دارایی و بژێویی خەڵك بكرێت، راستەوخۆ لەناو جەماوەردا ئامادەبن و بۆ بەرەوپێشچونی وڵات هەنگاو بنێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 337 Today: 2,040 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.