بینراوە:
(1.6K)
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، نابێت جیاكاری لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێم و بەغدا بكرێت. حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: پێویستە خواستەكانی هەرێم و بەغدا روون بكرێنەوە، كێشەی بەغدا تەنیا لەگەڵ هەرێم نییە، بەڵكو لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەشە، كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك بارزانی زۆر بەرهەمداربوو، هەروەها ڕێككەوتنی نەوت هەنگاوێكی ئەرێنییە لەنێوان هەولێر و بەغدا، نابێت جیاكاری لەنێوان هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت، چونكە هەمووان عێراقین. باسی لەوەشكرد، هەروەك چۆن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەدرێت پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت، پێویستە دەوڵەت وەك هاووڵاتیی مامەڵە لەگەڵیان بكات. هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ دۆخێك نییە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بكات و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.












Leave a Reply