بینراوە:
(1.5K)
زیا كەریم بەڕێوەبەری كاروبارو پارێزگاریكردن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دامەزراوەی شەهیدانی عیراق رایگەیاندوە: دەستیان بە هەڵدانەوەی حەوت گۆڕی بەكۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار كردوە كە مێژوەكەیان بۆ ساڵانی هەشتاكان دەگەڕێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردوە: دوای هەڵدانەوەیان روفاتەكان دەگوازرێنەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ پشكنینی تاقیگەیی و شیكاری دی ئێن ئەی بۆ دەستنیشانكردنی ناسنامەی قوربانییەكان. ئەو بەرپرسەی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق رونیشیكردوەتەوە: پرۆسەكە تەنها بە هەڵدانەوەی گۆڕەكان كۆتایی نایوت، بەڵكو ئەركی دیكەش لەخۆدەگرێت كە پشت بە شیكردنەوەی وێنەی ئاسمانی و ئەنجامدانی پشكنینی شوێنەكە لەلایەن تیمە شوێنەوارییەكانەوە دەبەستێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی كە رەنگە گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەیان تێدابێت.












Leave a Reply