حەماس و ئیسرائیل لە میسر بە سەرپەرشتی ئەمریكا كۆدەبنەوە

بینراوە: (1.5K)

ئەمڕۆ شاندێكی حەماس و ئیسرائیل لە میسر، بەسەرپەرشتی ئەمریكا كۆدەبنەوە، بۆ باسكردن لە ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان. حكومەتی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وڵاتەكەی بانگهێشتی بۆ حەماس و ئیسرائیل ناردوە بە مەبەستی كۆبوونەوە لە قاهیرە و بۆ باسكردنی لە گرنگترین خاڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە. كۆشكی سپیش ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ستیف ویتكۆف نوێنەری ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جارید كۆشنر زاوەكەی دەنێرێت بۆ كۆبوونەوەكەی میسر. ترەمپ ڕاشیگەیاند، پێویستە حەماس بەخێرایی دەستبە جێبەجێكردنی پلانەكەی بكات بە پێچەوانەوە ڕێككەوتنەكە هەڵدەوەشێتەوە و ئەوەش قبوڵنەكراوە. لای خۆشیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، شاندێكی دانوستانكاری ڕاسپاردووە سەردانی میسر بكەن بۆ دانووستان لەبارەی وردەكاریە تەكنیكیەكانی ڕێككەوتنی غەززە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 170 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.