حەلبوسی و قالیباف كۆبونەوە

بینراوە: (598)

هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیكرد لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران و وەفدی یاوەری بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی رێگەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چالاككردنەوەی لیژنەكانی دۆستایەتی و گەشەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو پەرلەمان كراوە. راشگەیەنراوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگی چالاككردنەوەی لیژنەكانی دۆستایەتی و بەهێزكردنی دیپلۆماسیی پەرلەمانی و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری كردەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ بكات، لەوبارەیەشەوە وتویەتی: عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەریی بارودۆخ و پێشهاتەكانی ناوچەكەی لەسەر بوەو داوایكرد رەچاوی سروشتی ئەو پەیوەندییانە بكرێت كە عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەیەكەوە دەبەستێتەوە. لە بەرامبەردا قالیباف جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەكەی كردوەتەوە بۆ بەهێزكردنی هاوكاریی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا كە لە سەروی هەمویانەوە بوارەكانی بازرگانی و ئابورین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 2,236 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.