شەهرام خالید عەبدولڕەحمان
حەشدی شەعبی هێزێکی عەشایەرن، بەڵام حکومەتی عێراق سەپۆرتی مادیان دەکات، لای ئێمە هێزی عەشایەری حوکمی وڵات دەکات و دەزگا دەوڵەتیەکان تەنیا دیکۆر و ڕواڵەتن. کاتێک حەشدی شەعبی هێرشیان هێنا بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان، ئێمەش کە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچەیە بووین، کەوتینە بەر مەترسی ئەو هێزە. ئێمە و دەیان خێزانی کوردی سوونی بەهۆی جیاوازی مەزهەبیمانەوە کەوتینە بەر مەترسی لەناوچوون، بە ناچاری ئێمە لە شوێنی باوباپیرانمان هەڵهاتین، تەنانەت هەندێک خێزان کە توانای هەڵهاتنیان نەبوو، ڕووبەڕووی کوشتن و ڕفاندن و پاشان بە پارە ئازادکردن بوونەوە.
بەداخەوە لای ئێمە دەوڵەت ناتوانێ بێلایەن بێت لەناو هاوکێشە مەزهەبی و نەتەوەییەکاندا، بۆیە دەزگا و سوپای دەوڵەتی بەکاردەهێنرێت بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و هەر کەمایەتیەکیتر کە لە عێراقدا بوونی هەیە.
چیرۆکی ئێمە، چیرۆکی ستەمکاری نەتەوەو مەزهەبی زۆرینەیە دژ بە هەموو کەمایەتیەک کە لە عێراقدا بوونی هەیە.
ئێمەش لە نێوان مردن و هەڵهاتن، هەڵهاتنمان هەڵبژارد، پەنامان هێنایە بە دەوڵەتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ تاوەکو بتوانین بە شەرەفمەندانە بژین.
















Leave a Reply