عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەكات زانیاری لەسەر ئەو سامان و پارە گشتییانە بدەن كە لە ڕێگەی تاوانەكانی گەندەڵییەوە بەدەست هاتوون. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی شەرعی، ئەخلاقی و نیشتمانییەوە دێت، لەگەڵ پەرۆشیی سەرۆك وەزیران بۆ پاراستنی سامانی گشتی و پابەندبوون بە كارنامەی حكومەتەوە. لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا روونكراوەتەوە، سەرۆك وەزیران فەرمانیداوە بە پێدانی ڕێژەیەكی دارایی شایستە بەو كەسانەی كە زانیارییەكان ئاشكرا دەكەن، ئەوەش بەپێی یاسا و وەك پێزانینێك بۆ ڕۆڵی نیشتمانییان و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوودا لینكی تایبەت بە پەیوەندیكردن و گەیاندنی زانیارییەكان لەو بارەیەوە ڕابگەیەنرێت.
حكومەتی عێراق پاداشتی دارایی دەداتە ئەو كەسانەی گەندەڵی ئاشكرا دەكەن

بینراوە:
(31)











Leave a Reply