حكومەتی عیراق موچەی مانگی حەوت رەوانەی هەرێم دەكات

بینراوە: (1.3K)

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیدا. رۆژی سێشەمممە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەچو تەوەرێكی كۆبونەوەكە تایبەتبوە بەتاوتوێكردنی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغداو كۆمپانیا نەوتییەكان. بەگوێرەی زانیارییە بەدەستهاتوەكان، لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە دوای ئەوەی گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەزیری دارایی راسپاردوە رێكارەكانی خەرجكردنی موچەی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,975 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.