حاڵەتێكی تای خوێنبەربون لە دهۆك تۆمار كرا

بینراوە: (1.1K)

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حاڵەتێكی توشبونیان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربون لە شاری دهۆك دەستنیشانكردوە كە پیاوێكی تەمەن 47 ساڵەو خەڵكی پارێزگای نەینەوایە. ئاماژەشیكردوە، توشبوەكە دانیشتوی گوندێكی سنوری ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگالە دوای ئەوەی چەندینجار سەردانی نەخۆشخانەكانی كردوە دواتر روی لە شاری دهۆك كردوەو لەوێ لەلایەن تەندروستی دهۆكەوە پشكنینی بۆ كراوەو توشبونی بە نەخۆشییەكە پشتڕاستكراوەتەوە. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو پیاوە پیشەی شوانەو بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵی توشبو هەبوە، ئێستا لەژێر چاودێرییەكی توندی پزیشكیدایەو چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام باری تەندروستی بە ناجێگیر وەسفكراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 258 Today: 3,268 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.