جگە لە سێ گەنجەکە گەنجێکی تریش بەروداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

بینراوە: (1.1K)

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگه یاند، لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە گوندی شێخ لەنگەر کەسێک گیانی لەدەستدا و كه سێكیش له لایه ن هێزه ئه منیه كانه وه ده ستگیركرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به ڕێوه به رایه تی هاتووچۆی گەرمیان له ڕاگه یه ندراوێكدا باسی له وه كردوه ، لەگوندی شێخ لەنگەر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕ سکیلێک کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژه ی به وه شكرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بووە و لەدایکبوی ساڵی 2006ه و، دانیشتوی گوندی شێخ لەنگەرە.

هاوکات، له ڕاگه یه ندراوه كه دا هاتووه ، شۆفێری ئۆتۆمبێلکە بەندکراوە بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتووچۆ، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەروداوێکی هاتووچۆدا لەشەقامی شەستی سلێمانی لەنزیک نەخۆشخانەی شار سێ گەنج گیانیان لەدەستدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 4,656 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.