تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە

بینراوە: (5.3K)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ دەڵێت، دوای ١٢ رۆژ ته‌رمی منداڵێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ باوكی و براکەی كه‌وتنه‌ ناو زێی بچوكەوە و خنكان.



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ‌دوای ١٢ رۆژ له‌ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ له‌ زێی بچوک خنكا، توانرا له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانان و خۆبه‌خشانه‌وه‌ له‌ سنووری گوندی بۆگد له‌ ناحیه‌ی ئاشتی بدۆزرێته‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٧ و نیوی ئێوارە، خێزانێک کە بەمەبەستی گەشتوسەیران روویان لەو ناوچەیە کردبوو، له ‌زێی  بچوك له‌ سنوری گوندی بۆگد، کەوتنە ناو رووبارەکەوە و خنکان.
خێزانەکە مامۆستایەکی زانكۆ و دوو كوڕه‌كه‌ی بوون، ده‌ستبه‌جێ دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان توانرا ته‌رمی یه‌كێك له‌ منداڵەکان بدۆزرێته‌وه‌ و دوای ٢٤ كاتژمێریش له‌ رووداوه‌كه‌، تیمه‌كان توانیان ته‌رمی باوکەکە بدۆزنه‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 2,110 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.