تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لەئەنقەرەو نوێنەری تایبەتی واشنتۆن بۆ كاروباری سوریا ئاماژەی بەوە كردوە، سوریاو ئیسرائیل نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان. باراك لەلێدوانێكدا سەبارەت بە واژۆكردنی رێككەوتنی نوێی ئاسایش لەنێوان سوریاو ئیسرائیلدا رایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان، ئەگەر رێككەوتنی كەمكردنەوەی گرژییەكان ئەنجامبدرێت ئەوا تەلئەبیب هێرشەكانی بۆ سەر سوریا رادەگرێت و حكومەتی دیمەشقیش چەكی قورسی سەربازی لە ناوچەكانی نزیك بەرزاییەكانی جۆلان كە لەلایەن ئیسرائیلەوە كۆنترۆڵكراوە جێگیر ناكات. راشیگەیاند: رێككەوتنی كەمكردنەوەی گرژییەكان دەبێتە یەكەم هەنگاو بۆ رێككەوتنێكی نوێی ئاسایش لەنێوان دیمەشق و تەلئەبیبدا كە دانوستانی لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی واژۆ بكرێت.
تۆم باراك: سوریاو ئیسرائیل نزیكن لە رێككەوتن

بینراوە:
(1.2K)












Leave a Reply