به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌رمێكی نه‌ناسراو له‌نزیك پردی نوێی قه‌زای خه‌بات دۆزرایه‌وه و پێده‌چێت ته‌مه‌نی له‌نێوان 24-25 ساڵان بێت و كه‌سوكاره‌كه‌ی نادیاره.
به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی خه‌بات ئاگاداركراینه‌وه له بونی ته‌رمێكی سه‌رئاوكه‌وتو له نزیك پردی نوێی خه‌بات، ده‌ستبه‌جێ تیمی ڕزگاركردنی جێگیر سه‌ر به به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانرا ته‌رمه‌كه ده‌ربهێنرێته‌وه”.
له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه بۆ شیكاری جه‌سته‌یی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه بۆ شیكاری جه‌سته‌یی، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوه، ته‌رمه‌كه ڕه‌گه‌زی نێره و ته‌مه‌نی له نێوان 24-25 ساڵدایه و هیچ جۆره ناسنامه‌یه‌كی ناسینه‌وه‌ی پێ نیه و كه‌سوكاری نه‌ناسراوه
ته‌رمێكی سه‌رئاوكه‌وتو له‌سنوری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه

بینراوە:
(7.2K)











Leave a Reply