ترەمپ: شارستانیەتی ئێران هەرگیز ناگەڕێتەوە پێش خۆی

بینراوە: (413)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، شارستانیەتی ئێران لەناودەبەن هەرگیز ناگەڕێتەوە پێش خۆی، ئێستا گۆڕانكارییەكی تەواوەتی و ریشەیی لە دەسەڵاتی ئێراندا رویداوە بەجۆرێك عەقڵی جیاواز و زیرەكترو كەمتر توندڕەو زاڵ بون بۆیە رەنگە شتێكی سەرسوڕهێنەر رو بدات. دۆناڵد ترەمپ باسیلەوەشكردوە، لەناوبردنی شارستانیەتی ئێران دەبێتە یەكێك لە گرنگترین ساتەكان لە مێژوی درێژو ئاڵۆزی جیهاندا، 47 ساڵ تەمەنی ئێران لە سەرانەو گەندەڵی بە مەرگ كۆتایی دێت. سەرۆكی ئەمریكا وادەیەكی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دانابو تاكو رێكبكەوێت كۆتا وادەش بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە كاتژمێری 3یەو تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكاو ئێراندا نەهاتوەتە ئاراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 1,522 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.