ترەمپ: ئێران چەندینجار پەیوەندییان پێوە كردوین تا رێككەوتن بكەین

بینراوە: (1.6K)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكردوە، حكومەتی ئێران بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن چەندین جار پەیوەندییان پێوە كردون و دەیانەوێت بگەنە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن. ترەمپ باسی لەوەشكردوە، لە نزیك ئێران هێزێكی دەریایی ئەمریكا هەیە گەورەترە لەوەی رەوانەی ڤێنزوێلایان كردوە، لە هەمانكاتدا هێشتا دیپلۆماسی وەك بژاردەیەك لەبەردەستیاندا ماوەتەوە. سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی، پێش هێرشەكانی ئیسرائیل لەساڵی رابردودا توانای موشەكی ئێران ئاماژە بوە بۆ ئەگەری هێرشێكی غافڵگیرو وێرانكەر بۆ سەر ئیسرائیل، بۆیە پێدانی گڵۆپی سەوز بە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی یەكەم هێرش رێگریی لە سیناریۆكانی ئێران كردوە، تەنها لە یەكەم رۆژی جەنگەكە سەركردەكانیان و زۆربەی موشەكەكانیان لەدەستدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,564 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.