تا كۆتایی ئەم مانگە زانكۆلاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كارا دەبێت

بینراوە: (1.2K)

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، سایتی رێگای زانكۆ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا رۆژی 30/9 كارا دەبێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی لەوەكردوە، وێبسایتی رێگای زانكۆ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا رۆژی 30/9 واتە بۆ ماوەی هەشت رۆژ كارا دەبێت، بەوەش دەرچوان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوەو پێشكەشی بكەن، هەروەك دەرچوان دەبێت سەردانی خوێندنگەكانی خۆیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ. وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندوە، وەرگرتن لە زانكۆكان بەپێی ریزبەندی ئەو كۆلێژو بەشانە دەبێت كە دەرچوان لە زانكۆلاین پێشكەشی دەكەن بەڕەچاوكردنی كۆنمرەی خوێندكارو قوتابی، بۆ ئەمساڵیش 57 هەزارو 980 دەرچو لە یەككاتدا داواكاری بۆ زانكۆلاین پێشكەش دەكەن بۆ هەرسێ جۆری خوێندنی (زانكۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) لە 16 زانكۆی حكومی لە هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 2,191 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.