تا دوای ناوەڕاستی مانگی ١١ چاوەڕێی باران مەبن

بینراوە: (335)

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی داهاتوو چاوەڕوانی بارانبارین مەبن.

ئەمڕۆچوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسیی ئاشکرایکرد، لە مانگی تشرینی دووهەم (١١) دابارین لە هەریمی کوردستان لە خوار ئاستی ئاساییەوە دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەروو ئاستی ئاساییەوە دەبن. ئەو کەشناسە لەبارەی بارانبارینەوە ئاماژەی بەوەدا، تا ٧ی مانگی داهاتوو هیچ بارانبارینێک بۆ هەرێمی کوردستان پێشبینی نەکراوە، پێشبینی دەکرێت بارانبارین بکەوێتە ١٠ی مانگ و دواتر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.