بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، عێراق 25 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە

بینراوە: (1.1K)

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە، وڵاتەكەی بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، 22 بۆ 25 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی پرسی نەوتی هەرێـمەوە ئاماژەی بەوەكردوە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە. وەزیرەكەی عێراق وتوشیەتی بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە عێراق زیانی زۆری بەركەوتوە كە بە گوێرەی خەمڵاندنەكان لە نێوان 22 بۆ 25 ملیار دۆلاردایە. سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت فواد حسێن ئاشكراشی كردوە، هەرێم چاوەڕوانی وەزارەتی نەوتی عێراقە، بەڵام كۆمپانیای سۆمۆ كە كاری بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقە جەختی لە قۆناغی كۆتایی ڕێكەوتنەكە كردوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,643 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.