بینراوە:
(17)
زنجیرەیەك هێرشی درۆنی كرانە سەر گوندی زڕگوێزەڵە و بەوهۆیەوە، چەند كەسێك بوونە قوربانی. لە كاتژمێر 07:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، 11ـی ئادار، زنجیرەیەك هێرشی درۆنی كراونەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە لە ناوچەی زڕگوێزی پارێزگای سلێمانی. بە گوێرەی زانیارییەكان، لە ئەنجامی هێرشەكان، كەسێك گیانی لە دەست داوە و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون. ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، گوندەكە چەند جارێكی دیكە بە درۆن هێرشی كراوەتە سەری.












Leave a Reply