بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی حکومەتی تورکیای توڕە کردووە

بینراوە: (1.5K)

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت: ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نوسینگەی وتەبێژی سەرکردایەتی بارزانیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپەی كردووەتە ئامانج، هەم لە ناوەڕۆک و هەم لە زمانەکەیدا جێگای قبوڵ نییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، سەبارەت بەم لێدوانە بێ ڕێزی و ئیستفزازییە، کە تۆمەتی بێ بنەمای تێدایە، رونکردنەوەی بخاتەڕوو و بەپەلە رێوشوێن لە بەرامبەر بەرپرسیارانی بگرێتەبەر.

لەلایەکى دیکەوە عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان دەڵێت: پشتیوانی بارزانی بۆ پرۆسەكەی تورکیا و دامەزراندنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی زۆر باش و دۆستانەی لەگەڵ تورکیادا پاراستووە لە هەموو بابەتەکاندا جگە لە پرسێک: كە ریفراندۆم بوو.

وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “خەبەر تورك” وتیشی: لێدوانی وتەبێژی نوسینگەی بارزانی بێ رێزییە، زاراوەی وەک رەگەزپەرست و فاشیست بەکاردەهێنێت، باخچەلی هەڵسەنگاندنی بۆ پاسەوانانی بارزانی کردووە، هەڵسەنگاندنێکی نەرێنی بۆ بەڕێز بارزانی بە شەخسی نەكردووە.

هیچ لێدوانێکی نەرێنی لەسەر بارزانی بە شێوەیەکی شەخسی و سەردانەکەی نەداوە، ئەو کەسەی ئەو لێدوانەی داوە، راستەوخۆ سوکایەتی بە باخچەلی کردووەو ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت راست بکرێتەوە.

ئەو هەموو کۆمەڵگای سیاسیی کۆکردۆتەوەو کار بۆ ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر دەکات و بەکارهێنانی ئەو جۆرە زمانە گەمژەیی و تێنەگەیشتنە، هەرکەس ئەمەی نووسیوە دەبێت راست بکرێتەوە.
ئەم زمانە خەریکە زیان بە پرۆسەی دامەزراندنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر دەگەیەنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 3,151 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.