بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری: داوا دەكەین هاوكاری ستافی نەخۆشخانەو پزیشكان بكرێت

بینراوە: (524)

نورجیهان عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوی جدی و كردەیی نراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی رزگاری كە ئامانجیانە ژینگەیەكی نایاب و پێداویستیی گونجاو بخەنە بەردەستی پزیشك و ستافی تەندروستیی نەخۆشخانە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان. وتیشی: هەفتانە زیاتر لە 13 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن كە ئەمە دەكاتە نزیكەی زیاتر لە 2000 نەخۆشی رۆژانە، هەروەها داوا لەهاونیشتمانیان دەكەن هاوكاری ستافی تەندروستی و پزیشكانی نەخۆشخانەكە بن لە مامەڵەكردن لەگەڵیانداو ژینگەی نێو نەخۆشخانە بپارێزن و هەر نەخۆشێك تەنها یەك هاوەڵی لەگەڵدا بێت. پێشتر سیستمی بەئەلكترۆنیكردنی زانیاری و كارە كارگێڕییەكان لەگەڵ زانیاریی نەخۆش و كەلوپەلەكانی نێو نەخۆشخانە راگەیەنراو بڕیارە لەماوەی 10 رۆژی داهاتودا سەرجەم بەشەكان ببنە ئەلكترۆنی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 259 Today: 2,741 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.